باهۆزی مه‌رگ له وڵاتی هیندوستان زیاتر له یه‌ك ملیۆن خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی ئاواره كرد.
ئاژانسی ئیرۆ نیوز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانی نێوخۆی هیندوستان بڵاویكرده‌وه: سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی باهۆزی مه‌رگ به خێراییه‌كی نزیك به 200 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له یه‌ك ملیۆن دانیشتووی ئه‌و ناوچانه ئاواره بوون.
دیاره كه‌شناسی هیند پێشووتر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردبوو كه ئه‌م باهۆزه بارانێكی به‌خوڕی له‌گه‌ڵه، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریاكان بۆ مه‌ترێك و نیو و دروستبوونی لافاو.
به‌م هۆیه‌شه‌وه دانیشتوانی كه‌نار ئاوه‌كانی ئۆدیسا و باكوور و رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی لێ ئاگادار كردبووه‌وه كه پێشتر ناوچه‌كه‌یان جێ بێلن.
هاوكات كه‌شناسی هیند پێشبینی ده‌كات كه باهۆزی مه‌رگ دوای تێپه‌ڕبوون له كه‌ناراوه‌كانی ئۆدیسا، رۆژی شه‌ممه بگاته وڵاتی به‌نگلادش و ویلایه‌تی به‌نگالی رۆژئاوا بگرێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئێستا حكوومه‌تی به‌نگلادش سوپای وڵاته‌كه‌ی خستووه‌ته ئاماده‌باشی به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی زیانه‌كان و به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵك هه‌روه‌ها به فه‌رمانی پێشوه‌خته، 19 ناوچه‌ی كه‌ناراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له دانیشتوانی چۆل كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.