Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 02:35

وه‌زیرانی به‌رگریی و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ڤه‌نزوێلا گفتوگۆیان کرد

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ گوایدۆ سێ رۆژه‌ رایگه‌یاندووه‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی وڵاته‌كه‌ی له‌ده‌ستی داگیركه‌ران ده‌ستی پێكردووه‌
کوردستان TV
100%

رۆژی هه‌ینی له‌ بینای په‌نتاگۆن كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا تیایدا جێگیره‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ بژارده‌ی سه‌ربازیی بۆ ڤه‌نزوێلا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپیی و پاتریك شاناهان بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ خوان گوایدۆ سه‌رۆك كۆماری به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڤه‌نزوێلا سێ رۆژه‌ رایگه‌یاندووه‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی وڵاته‌كه‌ی له‌ده‌ستی داگیركه‌ران ده‌ستی پێكردووه‌.

رۆژی رابردوو واته‌ هه‌ینی گوایدۆ رایگه‌یاند كه‌ مانگرتن و خۆپیشاندانه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ مایك پۆمپیۆ پێشتر وتبووی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م بژارده‌كان بۆ پشتیوانیی و چه‌سپاندنی سه‌رۆك كۆماریی یاسایی گوایدۆ له‌به‌رچاو ده‌گرێت.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ئه‌مریكا و 54 وڵاتی دیكه‌ی جیهان رایانگه‌یاندووه‌ سه‌رۆك كۆماریی خوان گوایدۆ به‌ فه‌رمیی ده‌ناسن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.