Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 02:24

حکومه‌تی کۆریای باکوور جیره‌ی خۆراکی رۆژانه‌ی هاوڵاتییانی خۆی کردووه‌ به‌ 300 گرام

دیار نییه‌ ئه‌و 300 گرامه‌ كام جۆره‌كانی خواردن له‌خۆ ده‌گرێت
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی پڕۆگرامی خۆراكی جیهانیی سه‌ر به‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ رۆژی رابردوو رایگه‌یاندووه‌، حكومه‌تی كۆریای باكوور جیره‌ی خۆراكی هاوڵاتییانی خۆی له‌چاو رابردوو كه‌متر كردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌و بڕه‌ی گه‌یاندووه‌ به‌  300 گرام له‌ رۆژێكدا كه‌ ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا پێشینه‌ی نه‌بووه‌.

هه‌ڵبه‌ت راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تا ئێستا دیار نییه‌ ئه‌و 300 گرامه‌ كام جۆره‌كانی خواردن له‌خۆ ده‌گرێت.

شاره‌زایانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن شڕۆڤه‌ی باری گوزه‌رانی هاوڵاتییانی كۆریای باكوور ده‌ریده‌خات كه‌ دوای چه‌ندین وشكه‌ساڵیی و لافاوی یه‌ك له‌دوای یه‌ك و هه‌روه‌ها چه‌ندین هاوینی گه‌رم، ئه‌م وڵاته‌ كه‌وتووه‌ته‌ دۆخێك كه‌ كه‌مترین رێژه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵیی كۆكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 10 ملیۆن كه‌س له‌م وڵاته‌ له‌ بارودۆخێكی توندی دوور له‌ ئاسایشی خۆراك به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

كۆریای باكوور به‌ نزیكه‌ی 25 ملیۆن دانیشتووه‌وه‌ له‌ كۆی گشتیی ساڵانه‌ ملیۆنێك و 400 هه‌زار تۆن كه‌میی خۆراكی هه‌یه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.