Erbil 38°C سێشەممە 26 ئاب 09:07

سه‌رباری ناکۆکییه‌کانیان له‌سه‌ر ڤه‌نزوێلا، پۆمپیۆ و لاڤرۆڤ به‌یه‌که‌وه‌ دیدار ده‌که‌ن

ئه‌م دیداره‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ناكۆكییه‌كانی واشنتن و مۆسكۆ له‌سه‌ر قه‌یرانی ڤه‌نزوێلا قوڵتر بووه‌ته‌وه‌ له‌چاو پێشوو
کوردستان TV
100%

یه‌كێك له‌ دیپلۆماته‌ باڵاكانی رووسیا رۆژی هه‌ینی پشتڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ وڵاتی فینله‌ندا دیدارێك له‌گه‌ڵ مایكۆ پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجامبدات.

رۆژێك پێشتریش واته‌ پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش وتبووی كه‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته‌ له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوكاریی جه‌مسه‌ری باكوور كه‌ له‌ فینله‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌یه‌كه‌وه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و چه‌ندین ته‌وه‌ر ده‌خه‌نه‌ به‌رباس كه‌ گرنگترینیان قه‌یرانی ڤه‌نزوێلا ده‌بێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سێرگێی ریابكۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكس هه‌واڵی ئه‌م دیداره‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌ و وتی: ڤه‌نزوێلا گفتوگۆی میحوه‌ریی ده‌بێت له‌ نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته‌.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م دیداره‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ناكۆكییه‌كانی واشنتن و مۆسكۆ له‌سه‌ر قه‌یرانی ڤه‌نزوێلا قوڵتر بووه‌ته‌وه‌ له‌چاو پێشوو.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.