Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:22

له‌ رووداوێکی هاتوچۆدا دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 29 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون

له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی تارسوس- عه‌نتاب
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌ ئادانا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و، ٢٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی تارسوس- عه‌نتاب روویدا، له‌كاتێكدا پاسه‌كه‌ له‌ ئورفاوه‌ به‌ره‌و مێرسین ده‌چوو له‌ شه‌قامی د. سادق ئه‌حمه‌د وه‌رگه‌ڕا.

دوا به‌دوای رووداوه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن، پۆلیس و تیمه‌كانی جان-كور و ئیداره‌ی دۆخی له‌ناكاوی سه‌ر به‌ شاره‌وانی ئادانا ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كران.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.