رۆژانیك له میانی ئه‌م ئه‌م په‌نجه‌ریه‌یه‌وه ده‌یان ژوان و هاواری شادی و بانگ كردنی یه‌كتری تیا ئه‌نجام ده‌درا، گه‌رم و گوری زۆری پێوه دیار بوو ، به‌ڵام دواتر به‌بێ نازی جێهێلراو رۆژێك له رۆژان ئاورێشی لی نه‌درایه‌وه ، په‌نجه‌ره هێنده‌ی چاوه‌ڕوانی كرد تا گوڵی ده‌ركرد به‌ڵكو خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ره‌كه به‌خه‌به‌ر بێنی له بۆن كردنی گوڵی پلاستیكی و واز بینن له دڵ ره‌قی و پشتگوێ خستنی رابووردوو و بیره‌وه‌ریه جوانه‌كان.
بۆیه پێان ده‌ڵێ ته‌كنه‌لۆژیا بۆ وای لێكردوون و له‌نێو دیواری ماڵه كۆنكریتیه‌كانتان خۆتان به‌ند كردووه كوا هه‌سته جوانه‌كانتان كوا گه‌رموو گوڕی نێوانتان ، كوا حیته‌و قاقای گه‌وره‌ی منداڵه‌كانتان له حه‌وش و كۆلانه‌كانتان.. كوا كوا كوا.
بۆیه په‌نجه‌ره‌ی ژوان گوڵی راسته‌قینه‌ی بۆ گرتن به‌ڵكو چاویان ببینی و به‌خه‌به‌ر بینه‌وه
چیرۆكی شادی و بیره‌وه‌ریه جوانه‌كان بۆ زارۆكه‌كانیان بگێرنه‌وه نه‌ك راده‌ستی پۆپجی و شتی تر‌و له‌كۆل كردنه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن؟ ئای ته‌كنه‌لۆژای سه‌رده‌م چیت داینی و چه‌ندیشت لێ برین؟!!
ن/ فارس سعدی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.