لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، قائیمقامییهتى قهزای ناوهندی سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، بەهۆی سەربڕینیان لە شەقام و كۆڵانەكان، و بەدەر لە ڕێنماییە ڤێترنەری و تەندروستیەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دەست بەسەر بڕێك گۆشتی سووردا دەگرن كه گۆشتەكە مەترسی گواستنەوەی نەخۆشیە مرۆژەڵیەكانی لێدەكرێت.
ئاماژه بهوهش دهكهن لەدوو رۆژی رابردوودا، لەلایەن لیژنهی دووی سهربه لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیهتی سلێمانی، دەست بەسەر چەند ئاژەڵێكی سەربراودا گیراوە، كە خاوەنەكانیان بەدەر لە رێنماییە ڤێترنەری و تەندروستیەكان سەریاندەبڕن و لە شەقام و شارێكان، بەهاوڵاتیانی دەفرۆشن.
راشیدهگهیهنن ، پێشتر و چەند جارێك ئەو گۆشتفرۆشانە ئاگادار كراونەتەوە، كە ئاژەڵەكانیان ببەن بۆ كوشتارگەی سلێمانی لەپاش پشكنین و دڵنیابوونەوە ئاژەڵەكانیان سهربڕن، بهپێچهوانهوه لیژنەكانی قائیمقامیەت رێگری لەو گۆشتفرۆشانە دەكات لەماڵەوە یان لە شەقام و كۆڵانەكان ئاژەڵ سەردەبڕن.
ئەو ئاژەڵانەی لەسەر شەقام و شارێكاندا دەفرۆشرێت، پشكنینان بۆ ئەنجام نەدراوە دوور لە رێنماییەكانیان سەردەبرێن، هەروەها گۆشتەكەی گومانی گواستنەوەی نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵی لێدەكرێت كە مەترسی بۆسەر تەندروستی بەكارهێنەرانی دروست دەكات.
دهشڵێن بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، ئاژەڵە سەربراوەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی دەكرێت، و ئەو ئامێر و ئەوكەلوپەلانەی بۆكاری گۆشتفرۆشتن بەكاردەهێنرێت لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.