Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 21:49

سبه‌ى شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی یەکێتی و گۆڕان دەکات

ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارت واژۆ ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 5 ى 5 ى 2019 ، شاندێكی باڵای پارتى دیموكراتى كوردستان  بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکات و لەگەڵ هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.


په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند سه‌ردانه‌كه‌ى شاندی پارتى به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ، ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌مه‌ڕ به‌شداری یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌كابینه‌ى داهاتووی حكومه‌تى هه‌رێم و پشه‌كه‌كانى هه‌ردوو پارت واژ ۆ ده‌كرێت 


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.