بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له دانیمارك نزیكه‌ی ١٠٠ ژنه سه‌رباز به‌ره‌و ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی له نێو سوپادا بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له رۆژنامه‌ی پۆڵیتیكن-ی دانیماركیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌سته‌ی جه‌نگاوه‌ره ژنه‌كان، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی ١٠٠ ژنه سه‌رباز په‌نایان بۆ ده‌سته‌كه هێناوه و ئه‌وه‌یان پێ راگه‌یه‌ندراوه كه له نێو سوپای دانیماركدا به‌ره‌وڕووی گێچه‌ڵی سێكسیی بوونه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی جه‌نگاوه‌ره ژنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ژنه سه‌ربازه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه به‌ره‌وڕووی گوته‌گه‌لێك كه سووكایه‌تیی ئامێزبوون و ده‌ستلێدانی نه‌ویستراو بوونه‌ته‌وه و له یه‌كێك له حاڵه‌ته‌كانیشدا یه‌كێك له ژنه سه‌ربازه‌كان به‌ره‌وڕووی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستدرێژییكردنه سه‌ری بووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن سوپای دانیماركه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه گه‌وره‌یی ره‌هه‌ندی رووداوه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه به‌وان گه‌یشتووه یه‌كناگرێته‌وه به‌ڵام ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كانی نێو سوپا كه زانیاری‌یان داوه‌ته رۆژنامه‌كه، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه له ساڵی ٢٠١٨‌دا لێكۆڵینه‌وه له نۆ داواكاریی كراوه كه سه‌باره‌ت به گێچه‌ڵی سێكسیی له‌نێو سوپادا پێشكه‌شكراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.