ڕێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ ڕایدهگهێنێت منداڵێکی تەمەن 5 ساڵی خەڵکی ئورمیە دوای ئەوەی لەلایەن زڕدایکیەوە کەوتووە بەر لێدان و کوتان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ههنگاو ئاماژه ڕایدهگهێنێت منداڵێکی تەمەن 5 ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ستایش دوای ئەوەی لەلایەن زڕدایکەوە لێی دراوە و جەستە و دەمووچاوی بە هۆی ئەو لێدانەوە شین بووەتەوە(بە پێی ئەو وێنانەی کە بڵاو بوونەتەوە)، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
رێكخراوی ههنگاو ئاماژه بهوهش دهكات كه ستایش کچێکی تەمەن 5 ساڵە ئێستا لە نەخۆشخانەی ”ئیمام“ی شاری ئورمیە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و پۆلیس لێکۆكینەوەکانی لەوبارەوە دەست پێکردووە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی لە زمانی باوکی ستایشەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە ”کاتێک چوومەتەوە ماڵ ژنەلەم (زڕدایکی ستایش) بە نیاز بووە کە گوێکانی ببڕێت“.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.