ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ده‌یان چه‌كداری لیوای ئه‌ئیمه به‌قیع-ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، وه‌ك كارتێكی فشار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان، رێگای نێوان به‌عقوبه - خانه‌قین داده‌خه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌دنان ته‌میمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆجێی شارۆچكه‌ی میقدادییه رایگه‌یاندووه، خۆپیشاندانه‌كه ئاشتییانه بووه‌و داخستنی رێگاكه‌ش له میانه‌ی داواكاری مافه‌كانیاندا بووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: چه‌كدارانی ئه‌و لیوایه به‌شدارییان له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كان له‌دژی داعش كردووه، به‌ڵام تا ئێستا مافه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای پرێس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.