نرخی زێر له بۆرسه‌كانی جیهان بۆ نزمترین ئاستی له‌ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوو داده‌به‌زێت، نه‌بوونی هیوایه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سودی بانكی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا هۆكاری ئه‌م داكشانهیه
ئه‌مڕۆ له كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێر به هه‌زارو دووسه‌د حه‌فتاو یه‌ك دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سفرو پۆینت چوار دابه‌زینی به‌خۆوه بینی، ئه‌مه‌ش نزمترین ئاسته له كۆتایی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووه‌وه تا ئێستا.
نه‌بوونی هیوایه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سوودی بانكی له‌لایه‌ن بانكی ئه‌مه‌ریكاوه هۆكاری ئه‌م داكشانه‌ی نرخی زێڕه. له نێو كانزاكانی تریش نرخی هه‌ر ئۆنسهك زیو به چوارده دۆلار‌و شه‌ست و سێ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سفرو پۆینت سێ داكشانی تۆماركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.