Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:37

ئێران ھەڵبەزین و دابەزینەکانی بازاڕی دراو کۆنترۆڵ ده‌کات

لەگەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێ
کوردستان TV
#11
100%


سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران، عەبدولناسر ھیممەتی رایگەیاند کە پلانێکی شەش خاڵیان بەمەبەستی پێکھێنانی میکانیزمێکی دارایی ۆ لەپێناو ھاوسەنگکردنی بازاڕی دراوی بیانی و لە چالاکی خستنی سزاکانی ئەمه‌ریکا ئامادە کردووە.

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند کە ئامانج لەو پلانەی کە ئامادەکراوە ئه‌وه‌یه‌ چالاکی گوشارە ئابوورییەکانی سه‌ر ئێران له‌كار بخرێت و هه‌روه‌ها ھەڵئاوسان رابگیرێت و ھەڵبەزین و دابەزینەکانی بازاڕی دراو كۆنترۆڵ بكرێت.

ھیممەتی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە بەرامبەر سزاکانی ئەمه‌ریکا کە نەوتی ئێران تێدا کراوەتە ئامانج، دەیانەوێ ھەناردەی بەرھەمەکانی بەدەر لە نەوت زیاد بکەن.

راشیگەیاند کە پلانەکە بەمەبەستی پێکھێنانی میکانیزمێکی دارایی لەگەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێ لەپێناو ھاوسەنگ کردنی بازاڕی دراوی بیانی و لە چالاکی خستنی سزاکانی ئەمه‌ریکا ئامادە كراوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد کە پرسی ھاوردەکردنیش بە سیستەمی ئاڵوگۆڕ کردن ئەنجام دەدەن. ئەمه‌ریکا لە ئایاری دووهه‌زار و هه‌ژده‌ لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش کشایەوە و سزاکانی سەر ئێران بەم ھۆیەوە دەستیان پێکرده‌وه‌.

ئا: سامان زاهیر

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.