به مووشه‌ك له غه‌زه‌وه هێرش كرایه سه‌ر ئیسرائیل، میدیاكانى ئه‌م وڵاته‌ش ده‌ڵێن زیاتر له سه‌د مووشه‌ك ئاراسته‌ى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئیسرائیل كراوه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه چوارى ئایار هێرشێكى مووشه‌كى كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ى عه‌سقه‌لان و ئهشكیلۆن و چه‌ند شوێنێكى تر له باشووری ئیسرائیل، به‌تایبه‌تى ئه‌و شوێنانه‌ى كه له غه‌زه‌وه نزیكن.
میدیاكانى ئیسرائیل ده‌ڵێن تا ئێستا زیاتر له سه‌د مووشه‌ك به‌ر ئه‌م ناوچانه كه‌وتوون، هه‌مووشیان له كه‌رتى غه‌زه‌وه ره‌وانه كراون.
وه‌ك بهرپهرچدانهوهیهكیش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له باكورى غه‌زه‌وه بۆردمان كردووه و تا ئێستا هیچ زیانێك له هه‌ردوولا نه‌زانراوه.
سوپاى ئیسرائیل سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ی داخستووه كه ده‌چنه‌وه سه‌ر غه‌زه، ئه‌م گرژییه‌ی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له غه‌زه دواى ئه‌وه ده‌ست پێ كرده‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گایه‌كى قه‌سام باڵاى سه‌ربازى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و چوار كه‌سیان كوژران.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.