بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند کە تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوەو یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەهۆی لێبڕانی مادەی هۆشبەر دایکی خۆی کوشتووە.
ئەمڕۆ شەممە 4ی ئایار، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر له لێدوانێكی تایبهت به كوردستان تیڤی دهستگیركردنی سێ تۆمهتباری راگهیاند كه لە ماوەی رابردوودا چەند تاوانێک لە شاری هەولێر روویاندا، توانرا لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر تاوانبارەکان دەستگیر بکرێن، کە تاوانی کوشتنیان ئەنجامدابوو.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژهی بهوهش كرد بە فەرمانی دادوەر سێ تۆمەتباری داواكراو لە شاری هەولێر دەستگیر كران كە لە ماوەكانی رابردوو سێ تاوانی كوشتنیان ئەنجامدابوو بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند ئەم سێ تۆمەتبارە سێ رووداوی كوشتنیان كردبوو ئێستا تۆمەتباران لە لایەن پۆلیسیەوە پەراوی لیكۆلینەوەیان بۆ دەركرێتەوە ڕەوانەی داداگان دەكرێن، ئەم تۆمەتبارانە یەكێكیان داكی خۆی كوشتبوو دوانەكەی تریش بە كوشتنی برا و خوشكیان تۆمەتبارن.
گوتیشی: زۆربەی تاوانەکان لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بوون، کە یەکێک لە تاوانبارەکان پێشتر ئالوودەی مادە هۆشبەرەکان بووە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 8 مانگ دەستگیردەکرێت، دوای ئازادکردنی لەبەر ئەوەی مادەی هۆشبەری لێبڕاوە، تووشی حاڵەتێکی دەروونی بووەو بەوهۆیەوە دایکی خۆی کوشتووە.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر گوتیشی: ئهنجامداتی تاوان لەناو شاری هەولێر بە رێژەیەکی یەکجار زۆر کەمبووەتەوە، لە بەرامبەردا رێککارەکان زۆر بووە دەتوانم بڵێم ئێستا سهدا 98ـی هەموو پەڕاوەکانی لێکۆڵینەوە کۆتاییان پێهاتووە.
ئاماژهی بهوهشدا ئێستا ئێمه له هێزه ئهمنیهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان به یهك تیم كار بۆ لهناوبردنی ماددهی هۆشبهر دهكهین، له زۆربهی شوێنه گشتییهكان چاودێری خۆمان داناوه بۆ دهستگیركردنی بۆ ئهو كهسانهی مادده هۆشبهر بهكاردێنن.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.