باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد وەک پاداشت بدرێت بە هەر کەسێک، کە هاوکار بێت بۆ پەکخستنی توانا داراییەکانی حزبوڵای لوبنان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له په‌یامێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕى 10 ملیۆن دۆلار دەدات به هه‌ر كه‌سێك كه یارمه‌تیان بدات بۆ وشككردنی سه‌رچاوه‌ی دارایى حزبوڵا.
میدیاكانى عێراق په‌یامه‌كه‌ى باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، ئه‌مریكا ئه‌و خه‌ڵاته گه‌وره‌یه به‌و كه‌سانه‌ش ده‌دات كه ئه‌م زانیارییه‌كه‌یان هاوكار بێت له په‌كخستنى سیسته‌مى دارایى رێكخراوى تیرۆریستى حزبوڵا.
له درێژه‌ی په‌یمامه‌كه‌دا هاتووه كه حزبوڵا رێكخراوێكى تیرۆریستى جیهانییه و باره‌گاى سه‌ره‌كى له لوبنانه و چه‌ك و سه‌رچاوه‌ى داراییه‌كه‌یان له ئێرانه.
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه حزبوڵا لقى له عێراقیش هه‌یه و میلیشیاكانى له باشوورى به‌غدا جێگیر كراون، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه حزبوڵاى لبنانى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند وڵاتێكى تر خراوه‌ته لیستى تیرۆره‌وه.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.