Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 09:42

ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆدەبێتەوە

دوو بابەت تاوتوێ ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%


ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆدەبێتەوە دوو بابەت تاوتوێ ده‌كات، تەوەرێكی كۆبوونەوەكەش تایبەتە بەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

بڕیارە سبەی یەك شەممە 5ی ئایاری 2019 ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر تایبەت بە دوو بابەت كۆببێتەوە و تەوەرێكی كۆبوونەوەكەش تایبەتە بەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

وەك لەبەرنامەكە هاتووە، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەند و بەڕێوەبەرە پەیوەندیدارەكان دەبێت، تایبەت بە هەنگاوەكانی حكومەتی خۆجێی لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

هه‌روه‌ها لەبارەی پێداچوونەوە بە ژمارەی فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە چەندین بەرپرس بۆ ئەو مەبەستە میوانداری کراون، لەوانە بەرپرسانی کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی.

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.