Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 09:43

ئەم هەفتەیە پارتی و یەکێتی و گۆڕان ڕێککەوتن واژوو دەکەن

ئومێد خۆشناو بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند:
کوردستان TV
#7
100%

بڕیارە سبەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆببنەوە و ڕێککەوتنی کۆتایی واژوو بکەن. 

ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند:" لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبینەوە و بەدڵنیایی ڕێککەوتن واژوو دەکەین، لەبارەی پێکهێنانی حکومەت خۆشناو ئاماژەی بەوەدا دوای ڕێککەوتنەکە دانیشتنی پەرلەمان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و خوێندنەوەی سێیەم بۆ یاساکە دەکرێت و سەرۆکی هەرێم هەڵدەبژێردرێت، دواتر هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکات بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ لایەنەکان کراوە پۆستەکان دابەشدەکرێن. 

زیاتر لە 215 ڕۆژ وادەی پێکهێنانی حکومەت تێپەڕیووە لەو ماوەیەدا چەندین کۆبوونەوە لەنێوان پارت و لایەنە سیاسیە بەشداربووەکانی کابینەی نوێی حکومەت ئەنجامدراوە بەڵام هێشتا نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە- سیامەند کەریم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.