Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 09:43

پەیامێک لە وەزیرى پەروەردە بۆ قوتابیانى خۆشەویستى شەنگال

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا
کوردستان TV
#7
100%

ئەمرۆ ئاگادارى داوا ڕەواکەتان بووم کە داواى ئەوە دەکەن "ئەزموونەکانى پۆلى نۆى بنەڕەتى و 12ى ئامادەیی لە هۆڵەکانى شەنگال ئەنجام بدرێت". ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ ئێش و ئازارەکانى ئێوەداین و ئەو داواکارییەش مافى خۆتانە.

بەڵام گرفتەکە لەوەدایە کە پرسیارەکانى هەردوو تاقیکردنەوەى نۆى نیشتمانى و دوانزەى وزارى پەیوەندى بە سەراسەرى هەرێمى کوردستانەوە هەیە، لەبەر بارى ئەمنییە کە ناتوانین پرسیارەکان بنێرین بۆ قەزاى شەنگال و دەوروبەرى، بە پێچەوانەى ساڵانى ڕابردوو کە ئەو ناوچەیە لە ژێر دەسەڵاتى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا بوو و ئەزموونەکانیشتان لەو چوارچێوەیە ئەنجام دەدا.

ئێمە بەردەوامین و هەوڵی جدی دەدەین لەوەى کە لە ژێر چاودێرى وەزارەتی پەروەردەی حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە هاوکارى دەزگا ئەمنییەکانى حکومەتى ناوەندى کە ئەگەر هاوکارى ئەمنیەتى هێنان و بردنى پرسیارەکان بن، لە خزمەتی ئێوەدا بین و پرسیارەکان بنێرینە شەنگال تا تاقیکردنەوەکانتان ئەنجام بدەن.

د.پشتیوان سادق 
وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان
2019-5-4

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.