تاڵیبانی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیی كابول له سیناریۆ زیاتر هیچی دیكه نییه و هه‌ربۆیه‌ش ئه‌وان داوای ئاگربه‌ست ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیی كابول له 23 بڕگه پێكهاتووه و به بۆنه‌ی گه‌یشتنی مانگی ره‌مه‌زان داوای ئاگربه‌ستی خێرا ده‌كات له نێوان لایه‌نه‌كانی ئه‌فغانستان. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه گروپی تاڵیبان رایگه‌یاندووه: ده‌ست له جه‌نگ هه‌ڵناگرین و ته‌نانه‌ت جیهاد له‌م مانگه‌دا خێریشی زیاتره.
تاڵیبان ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌فغانستان به رۆیشتنه ژێر باڵی داگیركاریی وه‌سفكردووه و هه‌ربۆیه ئهمكارهیه به بێهووده ناوبردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.