دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی شه‌ممه رایگه‌یاند كه گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا زۆر ئه‌رێنیی بووه و ئه‌م دوو وڵاته ره‌هه‌ندگه‌لی زۆر باش و به‌هێزیان به‌ده‌سته‌وه‌یه تا بتوانن په‌یوه‌ندیی زۆر پته‌و له‌گه‌ڵ یه‌كتریی بونیادبنێن.
دۆناڵد ترامپ له درێژه‌ی په‌یامه‌كانیدا ده‌ڵێت: جیهان ده‌توانێ ببێت به شوێنێكی باشتر و پڕئاسایشتر له‌وه‌ی كه هه‌یه.
جێگه‌ی باسه كه ترامپ و پۆتین رۆژی هه‌ینیی له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا كه زیاتر له كاتژمێرێكی خایاند، سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی وه‌ك رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی موشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی هه‌ردووك وڵات و هه‌روه‌ها بارودۆخی ڤه‌نزوێلا و كۆریای باكوور گفتوگۆیان كرد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.