بڕیارە ئهمڕۆ پارتی و یەکێتی و گۆڕان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت له شاری سلێمانی کۆببنەوە و ڕێککەوتنی کۆتایی واژوو بکەن.
لهمباریهوه ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبینەوە و بە دڵنیاییهوه ڕێککەوتن واژوو دەکەین.
ئومێد خۆشناو لەبارەی پێکهێنانی كابینهی نوێی حکومەت ئاماژەی بەوەدا كه دوای ڕێککەوتنەکە دانیشتنی پەرلەمان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و خوێندنەوەی سێیەم بۆ یاساکە دەکرێت و سەرۆکی هەرێم هەڵدەبژێردرێت، دواتر هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکات بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ لایەنەکان کراوە پۆستەکان دابەش دەکرێن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.