دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی رابردوو له په‌یامێكی تویته‌ریدا كه پێده‌چێت هه‌ڵوێست بێت به‌رامبه‌ر به تاقیكارییه موشه‌كییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كۆریای باكوور، رایگه‌یاند رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ دێته ئاراوه.
ترامپ له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تیی: هه‌موو شتێك له‌م جیهانه پڕ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌دا ئه‌گه‌ری هه‌یه رووبدات و زۆر دڵنیام كیم جونگ ئون زۆر باش ئاگاداره كه بناغه‌كانی ئابووریی به‌هێزی وڵاته‌كه‌ی له چی ئاستێكدایه و هیچ كارێك ناكات ئه‌م بناغه به‌هێزانه بڕوخێنێت.
دۆناڵد ترامپ له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا كه له‌سه‌ر تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: رێبه‌ری كۆریای باكوور ئه‌وه‌ش ده‌زانێت كه من پشتگیریی ئه‌و ده‌كه‌م و دڵنیام حه‌ز ناكات ئه‌و به‌ڵێنه بشكێنێت كه داویه‌تیی به من، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆریای باكووریش دێته ئاراوه.
شایه‌نی باسه به‌رپرسانی كۆریای باشوور رایانگه‌یاندووه كه حكومه‌تی كۆریای باكوور سه‌ر له به‌یانیی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌كاتی ناوچه‌كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه موشه‌كێكی كورتهاوێژی تاقیكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیی واشنتن به‌دواوه بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.