فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل ھێرشێكی ئاسمانیان بۆ سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانه‌یه ئه‌نجامدا كه نووسینگه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵوی له كه‌رتی غه‌ززه تێدایه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گواستوویه‌تییه‌وه، سه‌ربازانی ئیسرائیل ته‌قه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان ئاراسته‌ی بینایه‌ی نووسینگه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو كردووه.
دواتریش كارمه‌ندانی ئاژانسی ئانادۆڵو ته‌نھا چه‌ند كهلوپهلێكیان له‌گه‌ڵ خۆیان ھه‌ڵگرتووه و بیناكه‌یان چۆڵكردووه. ماوه‌یه‌كی كورت له دوای ئه‌مه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل لانی كه‌م به پێنج مووشه‌ك ھێرشێكی ئاسمانیان ئه‌نجامداوه و بیناكه‌یان به ته‌واوی خاپوور كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.