چه‌كدارانی داعش له لیبیا رایانگه‌یاندووه كه له هێرشێكدا بۆسه‌ر هێزه‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ حه‌فته‌ر له باشووری ئه‌م وڵاته چه‌ندین كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌وانیان كوشتووه.
به‌رپرسانی ته‌ندرووستیی لیبیا رایانگه‌یاندووه كه 9 كه‌س به هۆی ئه‌م هێرشه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌جۆرێك كه سه‌ربازێك سه‌ر بڕدراوه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش جه‌سته‌یان پارچه پارچه كراوه یان به گولله كوژراون.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌م هێرشه رۆژی رابردوو كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی راهێنانی هێزه‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ حه‌فته‌ر له شاری " سه‌بها " له باشووری لیبیا.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا كه گروپی داعش رۆژی شه‌ممه رایگه‌یاندووه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه له‌م هێرشه‌دا 16 كه‌س كوژراون و برینداركراون و هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سیشیان له زیندان ئازاد كردووه.
به‌رپرسێكی سوپای لیبیاش پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه كه له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا هێزه‌كانی داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و زیندانه‌ی كه له‌ناو بنه‌كه سه‌ربازییه‌كه‌دا بووه، به‌ڵام روونكردنه‌وه‌ی زیاتری نه‌خسته‌ڕوو.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.