لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان ژەمە خۆراكەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت و رۆژوەوانان پێویستیان بە گۆڕانكاریی و چەند ڕێنماییەكە بۆ ئەوەی دووربن لەكێشەی تەندروستی.
ئەمانە كۆمەڵیك رێنمایی بەسوودن بۆ مانگی رەمەزان:
* ژەمە خۆراكی پارشێو: وەك جێگرەوەی نانخواردنی بەیانیە و پێكهاتەكانی دەبێت هەمان پێكهاتەی نانی بەیانی بێت و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی ئەو ماوەیەی جەستە لەخۆراك و خواردنەوە بێ بەشە.
* ئەم خۆراكانە لەكاتی پارشێودا بخورێت : شۆفان ، شیری كەم چەوری ، نانی دروستكراو لەگەنم ، نۆك ، پاقلە ، ماست ، هێلكە.
* ژەمەخۆراكی دوای بەربانگ: دابەش بكرێت و بەدوو یان سێ قۆناغێك بخورێت و نانی ئێوارە بریتی بێت لەخۆراكی سووك و ئاسان هەرسكراو.
* كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خوێ : دووركەوتنەوە لەخۆراكە سوێرەكان، چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستكردن بە تینوێتی.
* كەمكردنەوەی شیرینی : هەرسكردنی شیرنی دەبێتە هۆی بارگرانیەكی زۆر بۆ گەدە و دروستبوونی هەڵاوسان و غازات و قەڵەویی.
* خواردنەوەی بڕە ئاوی پێویست: خواردنەوەی 2 بۆ 3 لیتر ئاو و شلەمەنی لەنێوان بەربانگ و پارشێو گرنگە بۆ كەمكردنەوەی مەترسی ووشكبوونەوە.
* كەمكردنەوەی ئەو خواردنەوانەی كافینی تێدایە: وەك چاو و قاوە و خواردنەوە گازییەكان ، چونكە دەبنە هۆی زیادبونی میزكردن و جەستە شلەمەنی لەدەست بدات.
سهرچاوه - تەندروستی سلێمانی
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.