له سه‌ره‌تای مانگی ئابی رابردووه‌وه تا ئێستا زیاتر له 1000 كه‌س به هۆی ڤایرۆسی " ئه‌بۆلا "ـه‌وه گیانی خۆیان له‌ده‌ستداوه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی ته‌ندرووستیی هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دووباره‌ی ڤایرۆسه‌كه به هه‌بوونی بارودۆخی خراپی ئه‌منیی له‌م وڵاته وه‌سفده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی كۆنگۆ له كینشاسای پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌وه رایگه‌یاندووه كه له مانگی ئابی ساڵی رابردووه‌وه تا ئێستا 1008 كه‌س دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دووباره‌ی ڤایرۆسی ئه‌بۆلاوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی حكومه‌تی كۆنگۆ، به هۆی هێرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی گروپه یاخییه‌كان له‌م وڵاته‌دا ده‌رفه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه ناڕه‌خسێت و دكتۆران و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به ئه‌سته‌م ده‌توانن خۆیان بگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌كان، هه‌ڵبه‌ت جیا له‌وه‌ی كه چه‌ندینجار بنكه‌كانی چاره‌سه‌ر و نه‌خۆشخانه‌كان كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش.
شایه‌نی ئاماژه‌یه وڵاتی كۆنگۆ كه یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاسته، یه‌كه‌مجار له ساڵی 1976ـدا ئه‌م نه‌خۆشییه تیایدا سه‌ریهه‌ڵدا و به‌مجاره‌وه ده‌بێته ده‌یه‌مین جار قوربانیی له‌م وڵاته وه‌رده‌گرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.