فێدریكا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وڕوپا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا له هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌شدا ره‌خنه‌یان گرت له ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ماوه‌ی لێخۆشبوونی بۆ وڵاتانی كڕیاری نه‌وتی ئێران درێژنه‌كردووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن فێدریكا مۆگرینی و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سێ وڵاته ئه‌وڕوپییه له رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه راگه‌یه‌نرا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه، نووسراوه: ئێمه زۆر به‌داخه‌وه‌یه‌ن و نیگه‌رانین له‌وه‌ی كه هه‌واڵمان پێگه‌شت ئه‌مریكا بڕیاریداوه ماوه‌ی لێخۆشبوونی كڕینی نه‌وت بۆ كڕیارانی نه‌وتی ئێران درێژنه‌كاته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه: هه‌ڵگرتنی سزاكانی تایبه‌ت به پڕۆگرامی ئه‌تۆمیی ئێران به‌شێك له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی پیشه‌سازیی جیهان بووه و ئامانج لێی ته‌نیا په‌یوه‌ندیی باشی ئابووریی و بازرگانی نه‌بووه له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵكۆ ئامانج ئه‌وه بووه كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی بكاته سه‌ر گوزه‌رانی هاوڵاتییانی ئێران.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه ئه‌مریكا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند لێخۆشبوو‌ن سه‌باره‌ت به كڕینی نه‌وت له ئێران بۆ ئه‌و 8 وڵاته‌ی كه رێگه‌یان پێ‌درابوو نه‌وت و گاز له ئێران بكڕن، له سه‌ره‌تای مانگی ئایاردا كۆتایی پێدێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.