یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی شه‌ش وه‌رزی ڕابردووی خولی ئه‌ڵمانیا، سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی سیی و دووه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی هانۆڤه‌ری میوانی برده‌وه
یاریزانانی بایرن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی ڕكابه‌ره‌كه‌یان و له خوله‌كی بیستوحه‌وتدا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری یانه‌ی باڤاری گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی به لێدانی سه‌ر تۆماركرد‌و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی بۆندسلیگا گه‌یانده بیست‌ودوو گۆڵ، له خوله‌كی چلیشدا، یاریزان لیۆن گۆرتیسكا گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاویه‌كیشدا، هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی، جۆناتان كریستیان گۆڵێكی بۆ هانۆڤه‌ر به لێدانی سزا تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، پاشان فڕانك ڕیبێری فه‌ڕه‌نسی بایرنی له خوله‌كی هه‌شتاوچوار كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایرن میونشن له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌فتاوچوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و هانۆڤه‌ریش به هه‌ژده خاڵ له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.