دوای ئه‌وه‌ی له گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر نیوكاسل یونایتد یاریزانی میسری محمد سه‌لاح به هۆی پێكانه‌وه یاریگای به جێ هێشت ، دوای یاریه‌كه‌ش راهێنه‌ری یانه‌ی لێڤه‌رپۆل یۆرگن كلوپ رایگه‌یاند كه سه‌لاح دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له یاریگا له ژووری خۆ گۆرین سه‌یری یاریه‌كه‌ی كردوه‌و بار‌و دۆخی باش بووه به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش ده‌بێ چاوه‌روانی پشكنینه‌كان بكه‌ین و ئه‌كات بریار ده‌ده‌ین ئاخۆ ده‌توانێ بۆ یاری رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر بارسلۆنه ئاماده ده‌بێت یاخود نا
به‌پێی راپۆرتی سكای سپۆرت بێت ئه‌وا محمد سه‌لاح ناتوانێ به‌شداری یاری گه‌رانه‌وه بكات هه‌روه‌كو چۆن یاریزانی به‌رازیلی رۆبرتۆ فێرمینیۆش به هۆی پێكانی ناتوانی یاری بكات ، شایه‌نی باسه رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو له یاری گه‌رانه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگ یانه‌ی لێڤه‌رپۆل میوانداری یانه‌ی بارسه‌لۆنه ده‌كات له یاری چونیش یانه كاتالۆنیه‌كه سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردبوو به سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.