له میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سی‌و شه‌شه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له یاری نێوان سێلتافیگۆو بارسێلۆنا ، یاریزانی فه‌ره‌نسی یانه‌ی بارسا عوسمان دیمبلی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یاری هه‌ستی به ئازار كرد‌و ڤالڤێردی راهێنه‌ریش گۆرانكاری پێ كرد
دوای یاریه‌كه‌ش وته‌بێژی فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند كه دیمبلی به هۆی بوونی ئازار له ماسولكه‌كانی رانی راستی نه‌یتوانیوه یاری بكات و ئه‌مرۆش ته‌واوی پشكنینه‌كانی بۆ ده‌كرێت ، ئینجا بریار له‌سه‌ر جۆری ئازار‌و پێكانه‌كه ده‌درێت و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌شی له یاریگاكان راده‌گه‌یه‌ندرێت
لای خۆشیه‌وه ئیرنستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند كه یاریزان عوسمان دیمبلی بۆ ئه‌وان یاریزانێكی گرینگه‌و یانه‌كه پێویستی پێیه‌تی بۆیه دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌م كاتانه‌دا هه‌والێكی ناخۆش و كاریگه‌ره، ئه‌و هیواشی خواست پێكانی یاریزانه‌كه سووك بێت و بتوانێت به زووترین كات بگه‌رێته‌وه مه‌شقی رۆژانه‌ی خۆی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.