به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له نزیك هۆتێل سۆران پاڵاس له سۆران، بارهه‌ڵگرێك كه كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگرتبوو وه‌رگه‌ڕاو به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ی مادیشی لێكه‌وته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 1ی ئه‌مشه‌و ئاگادار كراینه‌وه كه‌وا ڕووداوێكی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر جووت سایدی پیشه‌سازی نوێ ڕوویداوه، دوای هه‌واڵه‌كه‌ش ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه.
ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه به‌هۆی كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ستدانی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه (شاحینه‌كه) ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه و بارهه‌ڵگره‌كه‌ش به ته‌واوی تێك شكاوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ش كه له‌سه‌ر شاحینه‌كه باركرابوون هه‌موویان تێك‌شكاون و زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی گیانی و ماددی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: ئۆتۆمبیله‌كانی سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه 5 ئۆتۆمبیل بوون كه 4 له ئۆتۆمبیله‌كان له جۆری جێب بوون و ئۆتۆمبیلێكیش له‌جۆری دۆجه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه خه‌ڵكی ئێرانه و ئێستاش له پزیشكی دادی سۆرانه.







ئه‌بوبه‌كر سلێمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.