به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه له‌گوندی گژهكان سه‌ربه قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمێلێكی بارهه‌ڵگر كه‌به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی غازڕوی له‌و گونده كردبوو منداڵێك ده‌شێلێت.
ڕاشیگه‌یاند: منداڵه‌كه ناوی " ته‌ها قه‌یس یاسین" و ته‌مه‌نی پێنج ساڵانه و دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه ده‌ست به‌جێ ده‌گه‌ێندرێته به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار و پاش گه‌یاندنیشی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 24ی هاتووچۆ به‌ند كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.