Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 23:35

د.بەشیر: نه‌م وتووه‌ هیچ ده‌قێکى ئایه‌تى قورئانى نییه‌ که‌بڵێت ته‌وقه‌کردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت حه‌ڵاڵه‌

به‌شیر حه‌داد باسمان لە حەرام و حەڵاڵ بوونی تەوقەکردن لەگەل ئافرەت نەکردووە
کوردستان TV
100%

 


  له‌راگه‌یاندراوێكدا د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەوان باسیان له حەرام و حەڵاڵ بوونی تەوقەکردن لەگەل ئافرەت نەکردووە بەڵکو گوتوویانە کە بابەتی تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەت بابەتێکی خیلافیە و بیرورای جیاوازی لەسەرە ، وە هەروەها بەشێک له زانایانى سەردەم و ئەزهەریش رێی پێ داوە کە ئەگەر ئافرەت دەستی بۆ درێژکردی و هیچ غەرەزێکی لەدوا نەبێت دەتوانی تەوقەی لەگەل بکەی.

‎ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات  ئه‌و هەواڵانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە کە گوایە گوتوویانە تەوقە حەرام نییە ئەمە قسەی دکتۆر نییە و بەڵکو تەنیا تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە بابەتێکی خیلافیە

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.