لە کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەیەکی شاری مۆسکۆ پایتەختی رووسیا، گری گڕت و بەو ھۆیەوە 13 سەرنشین گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە میدیاکانی رووسیا بڵاوبوونەتەوە، فڕۆکەیەکی جۆری SSJ-100 کە سەر بە کۆمپانیای Rus Aeroflot لە فڕۆکەخانەی شەرەماتیۆڤۆ ھەڵساوە و ماوەیەک کەم لە فڕین بۆ نیشتنەوەی بەپەلە گەڕاوەتەوە فڕۆکەخانە.
لەکاتی نیشتنەوەی بەپەلە، بەشی پشتەوەی ئەو فڕۆکەیە گڕی گرت و لە ناوەڕاستی رێڕەوی نیشتنەوە فڕۆکەخانە راوەستا، دواتریش سەرنشینەکان بەپەلە دەرھێنران.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی رووس تاس، 13 کەس لە کۆی گشتی 73 گەشتیار و پێنج کارمەندی نێو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە کۆمپانیای Aeroflot بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە بزوێنەر، فڕۆکەکە گڕی گرتووە.
راشگەیەندرا کە ئاگرەکە کوژاوەتەوە و بەشی پشتەوەی ئەو فڕۆکەیە بە تەواوی سووتاوە.
لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکرد.
سهرچاوه- AA
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.