ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6 ى 5 ى 2019 ، له‌یه‌كه‌م ڕۆژى مانگی ڕه‌مه‌زانى پیرۆزدا كونسولی گشتى ئه‌مریكا له‌هه‌رێم به‌بۆنه‌ى مانگی ڕه‌مه‌زانى پیرۆز پیرۆزبایی له‌هاوڵاتیانى هه‌رێم ده‌كات
به‌پێى ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكراوه كه‌له‌په‌یجی فه‌رمی كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریكا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بوك بڵاوكراوه‌ته‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نن لە بەردەم مزگەوتی گەورەی قەڵای هەولێرەوە فەیگن کونسوڵی گشتی بە ناوی کونسوڵخانەی گشتی وگەلی ئەمریکاوە هیوای ڕەمەزانێکی پڕخێر و بەرەکەتتان بۆ دەخوازێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە بۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند: لەگەڵ مێلانیا "ھاوسەری ترەمپ" پیرۆزبایی ئەو مانگە پیرۆزە لە موسڵمانانی ئەمریکا و گشت جیھان دەکەین .
ترەمپ وێرای به‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، یادی دابەزینی قورئانی پیرۆز بۆ حەزرەتی محەمەد دەکرێ و گوتیشی: لەگەڵ دەرکەوتنی ھیلال، خێزانه موسڵمانانه‌كان و کۆمەڵگاکان بە دەستپێکی خواپەرستی لەو مانگەدا شکۆمەند دەکرێن .
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.