به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنى ڕۆژئاوای هه‌ولێر به‌بۆنه‌ى مانگی ڕه‌مه‌زانى پیرۆز ئاگاداریه‌ك به‌چه‌ند خاڵێك ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بكرێت
1ـ لەکاتی کرینی هەرخواردنێک سەیری کاتی بەسەرچوونی بکەن
2ـ خۆتان لەخواردنی دانەپۆشراو ناتەندروست بەدووربگرن.
3ـ ئەوخۆراکانەی لەدەرەوە بەر ڕۆژ داندراوە بەکاری مەهێنن
4ـ خۆپاراستن لەو خواردنەوەو خواردەمەنیانەی لەناو زەرفی نایلۆن یان ئەودەبەیەی تەندروست نیە بۆهەڵگرتنیان وکارلێک دروستەکەن.
5ـ لەکاتی فتارو بەربانگ شکاندن خواردنی تەندروست و وزەبەخش بەکاربێنین بۆخواردن.
6ـ خۆدور کردن لەخواردنی هەمەجۆر لەکاتی بەربانگ.
7ـ زۆرنەخواردن و زۆر زەخت کردن لەسەر کۆئەندامی هەرس.
8ـ ڕاستەو خۆ پشوو وه‌رگرتن و پاڵدانەوە لەدوای نان خواردن تەندروست نیەو جولەی لەسەر بکرێت باشترە.....
باهەموان هاوکاری پاراستنی تەندروستی هەولێربین لەپێناو سەلامەتی خۆمان و تەندروستیمان لەڕێگای ژمارە ته‌له‌فۆن 07504569067
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.