ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ن له كه‌متر له 30 رۆژدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی نوێ متمانه‌ی په‌رله‌مان به ده‌ست بهێنن .
هه‌روه‌ها گوتی به پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ته‌نها سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان متمانه‌ی پێده‌درێت .
ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند: خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه ماوه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان واژووی له‌سه‌ر ده‌كرێت " پاشان ده‌رگای خۆپاڵاوتن ده‌كرێته‌وه " دوای ده‌رفه‌تدانی چه‌ند رۆژێك بۆ تانه‌دان " دواتر متمانه به سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌درێت " دواتر ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنی پارتی ناوزه‌ندی سه‌رۆكی وه‌زیراند ه‌كرێت " سه‌رۆكی هه‌رێم رایده‌سپێرێت " پێشبینی ده‌كرێت له كه‌متر له 30 رۆژ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی نوێ متمانه‌ی په‌رله‌مان به ده‌ست بهێنن .
ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی ده‌خوازین به‌ر له جه‌ژن هه‌م سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرابێت و هه‌م كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت متمانه‌ی په‌رله‌مانی پێدرابێت .
به پێی یاساكه سه‌رۆكی هه‌رێم جێگری ده‌بێت جا یه‌ك جێگر یان دوو بێت له په‌رله‌مان متمانه وه‌رناگرن و سه‌رۆكی هه‌رێم كه له په‌رله‌مان سوێندنی یاسایی خوارد دواتر ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كارده‌هێنێت و جێگره‌كانی دیاری ده‌كات .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.