به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ نه‌خۆشانى دڵ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ڕاده‌گه‌ێنێت
ته‌ندروستى سلێمانى چه‌ند خاڵێك ئاراسته‌ى ئه‌م كه‌سانه ده‌كات كه‌نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه و له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژو ده‌بن پێویشته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن
1- راوێژ بەپزیشكەكەت بكە لەپێش رەمەزان بۆ زانینی ئەوەی باری تەندروستیت رێگە پێدراوە بۆ ئەوەی بەرۆژو بیت.
2- ئەگەر بەرۆژوو بوویت خواردنی تەندروست بخۆ.
3- دوربكەوە لەخۆ ماندووكردن لەماوەی مانگی رەمەزاندا.
4- وەرزش كردن پێویستە بۆ نەخۆشانی دڵ ، هەربۆیە وەرزشكردن لە بیر مەكە و 2 كاتژمێر دوای نان خواردن دەتوانیت بۆ ماوەی نیو كاتژمێر بەپێ برۆیت.
5- دوربكەوەرەوە لەجگەرەكێشان بەتایبەت لەرەمەزاندا، یاخود لەو شوێنانە دامەنیشە كە جگەرەی تێدا دەكێشرێت.
6- پابەندبە بە بەكارهێنانی دەرمانەكانت كە لەلایەن پزیشكەكەتەوە بۆت دانراوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.