پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی نوێی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم سه‌عید ئه‌لزاهری كونسولی گشتیی نوێی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لێ كرد و هیوای سه‌كه‌وتنی بۆ خواست، پشتگیریی ده‌زگاكانی حكوومه‌تیشی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی شه‌ڕی داعش و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوا هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ ئیمارات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی كه ده‌رفه‌تی كار بۆ خاوه‌نكار و بزنسمان و كۆمپانیا بیانییه‌كان له هه‌رێم هه‌یه و سوپاسی هاوكارییه مرۆییه‌كانی ئیماراتی كرد بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/5/2019 به‌ڕێوه چوو، به‌ڕێز ئه‌لزاهری سڵاو و ڕێزی سه‌ركردایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و باسی له كار و چالاكییه‌كانی، به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات له هه‌موو بواره‌كاندا، پشتگیریی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له كار و چالاكییه‌كانی و هاوكارییه مرۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاواره په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆیوونه‌وه‌دا جه‌خت له كولتووری پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه هه‌روه‌ك چۆن له ئیماراتیش گرنگییه‌كی زۆر به‌و پره‌نسیپه ده‌دریت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.