ژمارەیەک ڕێکخراو و چالاکوان یاداشتێكی سێ خاڵی و 15 هەزار واژۆ پێشكەشی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كرا.
به بۆنهی ڕۆژی جیهانی ئازادی كاری ڕۆژنامهوانی، ئەمڕۆ ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی لهگهڵ لێژنهی ڕۆشنبیری و كومهڵگای مهدهنی له پهرلهمانی كوردستان سهبارهت به پێشێلكارییهكانی سهر ئازادی ڕادهربڕین و چوارچێوهی یاسایی كۆبوونهوه و یادشاتێكی سێ خاڵی و 15 هەزار واژۆیان ڕادەستی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كرد.
هیوا عومەر، لە ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند یاداشتێكمان ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كرد بە مەبەستی باشكردنی دۆخی ڕۆژنامەنووسی و ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێم و داوامان لە پەرلەمان كرد: یەکەم، پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری و دەكردنی ڕێنمای و بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان، دووەم، یاسای خۆپیشاندانەكان هەموار بكرێتەوە لە ڕێگا پێدانەوە بكرێت بە ئاگاداركردنەوە، سێیەم، تۆمەتبارانی پێشێلكارییەكان بەرامبەر بە ئازادیخوازان و ڕۆژنامەنووسان بدرێنە دادگا و دیاردەی هەڵاتن لە یاسا بنبڕبكرێت.
لای خۆیەوە لوقمان وەردی، سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، لە پەرلەمان گوتی: لە كۆبوونەوەی لیژنەكەمان گفتوگۆ لەسەر یاداشتەکە دەكەین و دواتر بە نوسراوێکی فەرمی ئەو یاداشتە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەین و ئێمەش پاڵپشتی لەو داواكاریانە دەكەین و پێمانوایە دەبێت یاسا بۆ هەموو كەس و لایەنێك سەروەر بێت و ئەوانەی مافی ڕۆژنانووسان پێشێل دەكەن پێویستە بەپێی یاسا بەركارەكان سزا بدرێن.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.