وەزیری دارایی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی لەبارەی ستراتیژی بوودجەی گشتی ساڵی 2019 كرد.
جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی لەبارەی ستراتیجی بودجەی گشتی ساڵی 2019 كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری- وەزیری دارایی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی لەبارەی ستراتیجی بودجەی گشتی ساڵی 2019 كردووە .
وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەم كۆبوونەوەیەدا كە ژمارەیەك لە راوێژكارانی دەستەی راوێژكاری وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرانی گشتی و سەرۆكی فەرمانگەكانی دارایی وەزارەت و نوێنەری هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، باس لە پرسە پێوەستەكان بە بواری ئابووری و دارایی و بودجەی گشتی كرا و تیشك خرایە سەر دەرماڵەی ڕەوەن و داهاتەكانی بودجە و نرخی نەوت و میكانیزمی جێبەجێكردنی بودجە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر كورتهێنانێكی ئەم بودجەیە.
ئاماژە بەوە كراوە كە لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر گرنگی بەشداربوونی هەرێمی كوردستان لە ئامادەكردنی بوودجەدا کرایەوە.
لە كۆتایشدا ئامادەبووان دووپاتیان لەسەر زیادكردنی داهات و كەمكردنەوەی خەرجی و پێویستی چارەسەركردنی نەبوونی پارەی بەردەست كردەوە كە بووە هۆی قەرزكردن و دروستبوونی كێشەی دارایی. هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر پێكهێنانی لیژنەی تایبەت بە دیاریكردنی سیاسەتی بودجە كرایەوە .
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.