Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:32

عەبدوڵا ئوجەلان: دەتوانین کێشەکانی تورکیا  ناوچەکە بە ئارامی چارەسەر بکەین

عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکی بڵاو ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دوای نزیکەی هەشت ساڵ ئۆجەلانیان لە زیندانی دورگەی ئیمراڵی بینی و پەیامی ئۆجەلانیان بۆ رای گشتی خوێندەوە، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ دەقی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانه‌:-

سەرەتا پێویستە بزانرێت کە ئەم دەقە نە دەقێکی دانوستاندنەو نە دەقێکی سازانە. بە رای گشتی رادەیەگەیێنم کە ئەم دۆخەی ئێستا پێیدا تێپەڕدەبین پێویستی بە سازانە. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە جەخت لەسەر کردنەوە دەبێ دووربین لە هەر جۆرە جەمسەرگیرییەک و پێویستمان بە دانوستاندنێکی دیموکراسیانەیە.

وتیشى" دەتوانین کێشەکانی تورکیا و ناوچەکە بە ئارامی چارەسەر بکەین، واتا بە عەقڵ و سیاسەت و هێزی کولتووری نەوەک بە شەڕ و بەکارهێنانی تووندووتیژیی فیزیکی، لەو باوەڕەداین لە چوارچێوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کێشەکانی سووریا بە شێوەیەک کە دووربێت لە فەرهەنگی پێکدادان، هەروەها لە چوارچێوەی یەکێتیی سووریا و بە گرێنتیکرانی دەستووری سووریا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخ و پێگەی هەنووکەیی و بە شێوەیەکی دیموکراسی گەیشتن بە چارەسەر بکرێتە ئامانج. لەم نێوەندەدا پێویستە هەستیاریی تورکیا لەبەرچاو بگیردرێت.

لەگەڵ رێزگرتن لە خەباتی هەڤاڵان لە گرتووخانەکاندا، دەمانەوێ بە گرنگییەوە جەخت لەسەر ئەوە بکەینەوە کە نابێت زیان بە تەندروستییان بگەیەنن و خۆیان بگەیەننە خاڵێکی مەترسیداری وەها، کۆتاییەکەی مەرگ بێت. بۆ ئێمە سەلامەتیی هزری و جەستەیی و رۆحیی ئەوان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە. هەروەها لەو باوەڕەداین کە واتادارترین هەڵوێست پەیوەندیدارە بە پێشکەوتنی هزری و رۆحی.

هەڵوێستی ئیمراڵیی ئێمە پێداگریکردن و بەردەوامبوونە لەسەر ئەو شێوازە دەربڕینەی لە راگەیێندراوی نەورۆزی 2013دا هەیە و بگرە بە شێوەیەکی فراوانتریش لەوە. بۆ ئێمە ئاشتییەکی شەرەفمەندانە و چارەسەری دیموکراسیانەی سیاسی بنەمان. رێز و سوپاسێکی زۆر بە قەرز دەزانین بۆ ئەوانەی بە تەنگ هەڵوێستی ئیمراڵییەوەن و هەڵسوێستیان هەیە.

عەبدوڵا ئوجەلان
هامیلی یڵدرم
عومەر هایریکۆنار
وەیسی ئاکتاش

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.