Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 01:42

قایمقامی شنگال: ئێزدییەکان له‌ لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ دووچاری تووندوتیژی دەبنەوە

قایمقامی شنگال: ئەم هەڵسوکەوتانە رێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال
کوردستان TV
100%

مەحما خەلیل قایمقامی شنگال ئه‌مرۆ دووشەممە 6-5-2019 لە راگەیەندراوێکدا داوای لە حکومەتی عێراق کرد، گرنگی بە ناوچەکانی شنگال بدات، ئاسایشیان تێدا دابین بکات و گرنگی بە ئاوارە ئێزدییەکان بدات، کە دووچاری گەورەترین هێرش بوونەتەوە لە مێژوودا.

مەحما خەلیل گوتیشی" رەوشی شنگال نە دڵی دۆست و نە دڵی دووژمنیش خۆش ناکات، بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتە زۆرداره‌ نامرۆییانەی کە پەکەکە ئەنجامیان دەدات، کە ئەم ناوچانەیان بەتایبەت شنگال کۆنترۆڵکردووە و ئەم هەڵسوکەوتانە رێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان".

قایمقامی شنگال وتیشى" ئاوارە ئێزدییەکان نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن و سەڕەرای ئەوەی دەسەڵاتی هەرێم پێداویستییان بۆ دابینکردووە، بەڵام ئەوان پێویستییان بە هاوکاری زیاترە بەڕێگەی باشترکردنی رەوشی ژیانیان.

مەحما خەلیل هاوکات داوا دەکات ئەو ئێزدییانەی کە دووچاری کۆمەڵکوژی بوونەوە لەسەر دەستی داعشی تیرۆریست و ئێستاش لەلایەن ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان دووچاری تووندوتیژی دەبنەوە.

قایمقامی شنگال لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا پاڵپشتی خۆی بۆ هەموو هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و رێکخراوە مرۆییەکان دەربڕێ کە هەوڵی باشترکردنی رەوشی ئێزدییەکان و گەڕاندنەوەی مافە زەوتکراوەکانیان دەدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.