ن/ سابیرحهمهد نانه‌كه‌لی
بوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لایه‌ن قوتابیان له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا كاریگه‌ری نێگه‌تیڤانه له‌سه‌ر ده‌روونی دروست ده‌كات ، وه هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ دروستبوونی فشاری ده‌روونی، ده‌رئه‌نجامه‌كانیشی بریتین له شڵه‌ژان و تووره‌یی ، هه‌روه‌ها نه‌خه‌وتن و نه‌بوونی ئاره‌زوو بۆ خواردن ، جارجاره‌ش ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه و سك ئێشه ، هه‌ندێ جاریش ده‌گاته كاری گریان .
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه كه فشاری ده‌روونی و ترس و دڵه‌راوكێ و شڵه‌ژان له تاقیكردنه‌وه‌كان كاریگه‌ری نێگه‌تیڤانه له‌سه‌ر ئه‌دای فه‌رمانه‌كانی مێشك دروست ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی لاوازی به‌رگری له‌ش .
به پشتبه‌ستن به توێژینه‌وه‌و ده‌رئه‌نجامی زانستی ، ئه‌و خاڵانه ده‌خه‌ینه ڕوو كه سه‌رچاوه‌ی شڵه‌ژانی ده‌روونی قوتابین ، هه‌ڵبه‌ت چاره‌سه‌رو ڕاستیه‌كانی ئه‌م پرس و باسه‌ش په‌یوه‌سته به قوتابی و تاقیكردنه‌وه شرۆڤه ده‌كه‌ین :
1- ئه‌گه‌ر له‌وه ده‌ترسی كه خوێندووته له‌بیرت ده‌چێت ، پێتده‌ڵێین ئه‌وه له بیركردنێكی كاتیه و له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌بیرت دێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی خوێندبت وتێیگهیشتبیت .
2- سه‌باره‌ت به جۆری پرسیار‌و قورسی پرسیار ، ده‌ڵێین: دوودڵ مه‌به پرسیاره‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر ئاماده‌ده‌كرێن و ره‌چاوی ئاسته‌كانی قوتابیان ده‌كرێت ..
3- - ئه‌گه‌ر هه‌ستده‌كه‌ی ئاماده نیت بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ، ده‌ڵێین: له‌بیرت نه‌چێ تۆ ساڵێكی ته‌واوه هه‌وڵی خۆت ده‌ده‌ی و به‌رده‌وامی و ڕۆژانه ئه‌ركی خۆت جێبه‌جێ كردووه و بابه‌ته‌كانت به‌ته‌واوی خوێندووه‌و تێیگهیشتووی ، كه‌واته تۆ ئاماده‌یت . .
4- سه‌باره‌ت به متمانه به‌خۆبوون ، ده‌ڵێین ئه‌مه‌یان خۆت لێی به‌رپرسیاری به‌وه‌ی كه ده‌بێ بزانی تۆ شانبه‌شانی هاوڕێكانت توانای هزری و ژیریت هه‌یه و جیاوازیت نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وان و ده‌توانیت سه‌ركه‌وتووبیت.
5- ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌ی كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان كورتن و فریای وه‌لامدانه‌وه‌ی ته‌واوی پرسیاره‌كان ناكه‌ویت ، ده‌ڵێین:كاته‌كه به‌شی ئه‌وه ده‌كات زیاتر له جارێك پرسیاره‌كه بخوێنیته‌وه‌و وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانیش بده‌یته‌وه ، به‌ڵام ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت سه‌ره‌تا وه‌ڵامی پرسیاره ئاسانه‌كان بده‌ره‌وه دواتر ئه‌وانه‌ی كه ده‌یزانی دواتر ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامیان كورته دوای ئه‌وانیش پرسیارهكانیتر .
6- ئه‌گه‌ر له ركابه‌ری دایت له‌گه‌ل هاوڕێكانت ، ده‌ڵێین : ئه‌وه هۆكارێكه بۆ هه‌وڵی زیاتر‌و ویستی زیاتر بۆ سه‌ركه‌وتن ، وه شتێكی ئاساییه و لایه‌نی پۆزه‌تیڤی هه‌یه و ئامانجه‌كه‌شی به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی به‌رزتره له هاوڕێكانت .
بۆیه پێویست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ ناكات و زۆر به ئاسایی وه‌ریبگرن ، به‌و وره‌وه برۆ ناو هۆلی ئه‌زموونه‌كان كه تۆ باشترین وه‌ڵام ده‌ده‌یته‌وه ، بۆیه پێویسته به‌سه‌ر ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه زاڵ بیت ئه‌گه‌رنا ئه‌و به‌سه‌رتدا زاڵ ده‌بێت .
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و دوارۆژێكی گه‌ش بۆ قوتابیه ئازیزه‌كانمان.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.