به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كرد كه ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری (تارق) و (4800$) چوار هه‌زار و هه‌شت سه‌د دۆلاریان پێ بووه و ویستویانه له ڕێگه‌ی سنوره‌كانی قه‌زای پشده‌ر به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بچنه ئێران بۆ لای كه‌سێكی تر كه به وته‌ی خۆیان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه و به هاوبه‌شی ئه‌و كه‌سه كاری دزی و تاوانی جۆراو جۆریان له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامداوه.
ڕاشیگه‌یاندووه: پاش ئه‌وه‌ی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر پێشینه‌ی ئه‌و دوو تۆمه‌تباره په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ركه‌وتووه ئه‌و دوو كه‌سه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه به مادده‌ی 443 له یاسایی سزادانی عێراقی، چونكه تۆمه‌تبارن به دزینی بڕی 110,000،$ سه‌د و ده هه‌زار دۆلار كه ده‌كاته 11 ده‌فته‌ر دۆلاری ئه‌مریكی و 40 مسقاڵ ئاڵتون و چه‌كێكی جۆری (ویزه) كه له شاری هه‌ولێر دزیویانه.
ئاماژه‌ی به‌وه كردووه تۆمه‌تباری یه‌كه‌م ناوی (ش . خ . أ) له دایك بووی ساڵی 1995 دانیشتووی هه‌ولێر گه‌ڕه‌كی سێبه‌ردان. تۆمه‌تباری دووه‌م ناوی ( م . س . ق ) دانیشتووی هه‌ولێر گه‌ڕه‌كی زانایان.
هه‌روه‌ها رشاشیگه‌یاندووه: دادوه‌ری دادگای قه‌زای پشده‌ر بڕیاریدا به ڕاگیركردنی هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه به مادده‌ی 3/21 له یاسایی چه‌ك، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕاشیگه‌یاندووه: پاش ته‌واو بوونی ڕێوشوێنه یاساییه‌كان له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر به بڕیار دادوه‌ر هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ڕاده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.