Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 07:53

دوایین ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌که‌ی داعش بۆ سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی له‌که‌رکوک راگه‌یه‌نرا

سێ پۆلیس كوژران و دوو پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون
کوردستان TV
#7
100%

له‌ئاكامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌رهێزێكی پۆلیسی فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر- كه‌ركوك سێ پۆلیس كوژران و  دوو پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.

شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشێكیان كرده‌ سه‌ر هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی له‌ ناوچه‌ی شوان له‌ نێوان رێگای هه‌ولێر- كه‌ركوك و له‌ئاكامدا پێنج پۆلیس كوژران و بریندار بوون.

دوای رووداوه‌كه‌ش هێزێكی ئه‌منی شوێنه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌و برینداره‌كان به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون و ته‌رمه‌كانیش هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه‌و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

 سه‌رچاوه‌ / میدیای عێراق

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.