Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 01:42

به‌وێنه‌ ... له‌هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێک 3 هاوڵاتی ده‌کوژێت

پۆلیسى هه‌ولێر شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ستگیر كراوه‌
کوردستان TV
100%

 له‌هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری هۆندا تۆكسۆن  3 هاوڵاتى كرده‌ ژێر ئۆتۆمبێله‌وه‌ 

هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، درەنگانێكی شەوی ڕابردوو لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەولێر- كۆیە نزیك ماجدی مۆڵ ، ئۆتۆمبێلێك  له‌ جۆری هۆندا تۆكسۆن لە3 كەس دەدات و بەو هۆیەوە هەر سێ كەسەكە گیانیان لەدەستدا.

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند شۆفێری هۆندا تۆكسۆنه‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ 

11


داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.