لهراگهیاندراوێكدا قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له هاتوچۆكردنی منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ، نوێنه‌ره‌كانی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و رێكخراوانه‌ی له بواری پاراستنی منداڵ كارده‌كه‌ن داوا له قائیمقامی سلێمانی ده‌كه‌ن رێگرییەکانی هاتوچۆكردنیان بۆ گازینۆ و كافتریا توند تربكات، سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت: هه‌ر شوێنێك خواردنه‌وه یاخود نێرگه‌له پێشكه‌ش به منداڵی نه‌وجه‌وان بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ رۆژانه لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كان، سه‌ردانی گازینۆ، كافتریاكانی كێشانی نێرگه‌له و شوێنی خواردن و خواردنه‌وه مه‌ستی (كحولیه‌كان) ده‌كات و له‌كه‌موكورتی شوێنه‌كه و پابه‌ند نه‌بوونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ده‌پرسێته‌وه.
وتی؛ یاسا رێگری له هاتوچۆكردنی منداڵی نه‌وجه‌وان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ بۆ گازینۆ، كافتریای نێرگه‌له و خواردنه‌وه مهستیهكان كردووه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه خاوه‌ن شوێنه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه تابلۆی (هاتنه ژوره‌وه بۆ خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه) هه‌ڵواسن و هیچ جۆرێك له خواردن و خواردنه‌وه یاخود نێرگه‌له پێشكه‌ش به مناڵی نه‌وجه‌وان نه‌كه‌ن.
وتیشی؛ به‌هۆی پێشكه‌ش كردنی خواردنه‌وه‌ی مه‌ستی (كحولییه‌كان) و نێرگه‌له‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له ساڵی رابردوودا (72) شوێن وله چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا (30) شوێنی تری داخستووە و خاوه‌نه‌كانیشی روبه‌روی رێكاری یاسایی كردۆتەوە.
گۆران قادر، ئاگاداری خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌كاته‌وه كه رێگری له هاتوچۆكردنی منداڵی خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ بكه‌ن بۆ شوێنه‌كانیان و خواردنه‌وه، نێرگەکە و خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن به پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كانیان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
دارشتتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.