Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 01:42

له‌ هه‌ولێر بەهۆی گرانی نرخ 3 مارکێتی فرۆشتنی گۆشت داخران

۲۲ شوێنی جیا جیا پشکنین و بەدواداچوونیان بۆ کرا
کوردستان TV
100%

 لەلایەن لێژنەی پشکنینی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر۲۲شوێنی جیا جیا پشکنین وبەدواداچوونیان بۆکرا

لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ له‌قایمقامییه‌تى قەزای ناوەندیی هەولێر لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا پشکنین و بەواداچوون بۆ۲۲شوێن لە ناوسەنتەری شاری هەولێر ئەنجام دا شوێنەکان بریتی بوون لە "گۆشت فرۆش ، سوپر مارکێت ،سەوەزەومیوە، کارگەی ئارد، 
لەمیانەی پشکنینەکان سەرپێچیەکان تۆمارکران ۳مارکێتی فرۆشتنی گۆشت داخران بەهۆی گرانی نرخ وەکارگەیەکی ئاردیش داخرا بەهۆی سەرپێچی وپابەند نەبوون بەڕێنماییەکان ۱۸شوێنیش هۆشداریان پێدرا.

 لێژنه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت ، مەبەست لە پشکنین وچاودێری كردنه‌كه‌ لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی هەولاتیانە


ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ هەرشوێنێک پابەندنەبێ بە مەرج وڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت ”جگە لە داخستنی شوێنەکانیان دواتر سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دینار تا پێنج ملیۆن دەست پێدەکات، ئەوەش بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە“.

 
لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ له‌قایمقامییه‌تى قەزای ناوەندیی هەولێر هاولاتیان ئاگادار دەکەینەوە بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن“.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.